بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیدار لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا لە مسکۆ، جەختی کرد: پێدانی پێگەی شیاو بە کوردەکان لە حکوومەتی نوێی سووریادا بۆ مسکۆ گرینگە و ڕووسیا داکۆکی لە دانوستانە نیشتمانییەکانی سووریا دەکات.
لاڤرۆف هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنی دووقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە پارێزگای سوەیدا لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی ڕووسیا لە دۆخی مرۆیی، وتیشی: دیمەشق بۆ دابینکردنی ئاسایشی دیپلۆماتە ڕووسییەکان هەنگاوی گرینگی هەڵگرتووە و ڕووسیاش ئامادەیە بۆ تێپەڕین لە دۆخی ئێستا یارمەتیی سووریا بدات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا خوازیاری هەڵوەشانەوەی هەموو گەمارۆکان دژی خەڵکی سووریا بوو و زیادی کرد: ئەو گەمارۆیانە ئاستەنگن کە بەردەم باشبوونی دۆخی ئابووریی و ژیانی خەڵکی سووریا و ئێمە هیوادارین ئاسایش و سەقامگیری لە سووریادا جێگر بێت.
Your Comment